جێگری گەشەی پیشەسازیو توێژینەوە سینەماییەكانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد دەڵێ زیاتر لە سەدی ٦٨ی شارەكانی ئێران سینەمایان نییە.
ڕەمەزانعەلی حەیدەری، وێڕای ئاماژە بەم بابەتە كە سەدی ٦٨ی شارەكانی ئێران لە بوونی سینەما بێبەشن، گوتی: لە ئێستادا تەنیا ٣٨٠ سینەما لە هەموو ئێراندا هەیە كە ٧٤ سینەما لەوانە لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردووداو پاش هاتنە سەر كاری دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی کراونەەتوە. ناوبراو بوونی ئەوەندە سینەمایە بە باش نازانێو پێی وایە دەبوایە ژمارەیان زۆر لەوە زیاتر با.
جێگری گەشەی پیشەسازیو توێژینەوە سینەماییەكانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد لە درێژەی قسەكانیدا گوتی ستانداردی جیهانی بۆ هەر ٥٨ هەزار كەس ساڵۆنێكی سینەما هەیە، بەڵام لە ئێران بە ٢٢٠ هەزار كەس سینەمایەكیان بەر دەكەوێ کە یەک لە چواری ستانداردی جیهانییە.