ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٤٠٠دا لانیکەم ٦٢ کەس بووە کە به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته دەردەکەوێ کە له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیش‌دا، کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه.
بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٤٠٠ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵی پێشتریش (١٣٩٩) لانیکەم ٤٩ زیندانیی کوردی لەدار دابوو.