شاعیر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کرماشان (کیومەرس ئەمیری ناسراو بە “لەکمیر”) بۆ لێپرسینەوە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات ڕێژیم لەو شارە کرا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کیومەرس ئەمیری ناسراو بە “لەکمیر” شاعیر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کرماشانی بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستتێوەردانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی لە بۆنەکانی جێژنی نەورۆز و هاندانی خەڵک بۆ بەشدارینەکردن لەو بۆنە حکوومەتییانە، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە کە، لەبەر ئەوەیکە ناوبراو دوای بانگکرانی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەکردووە، بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەو شاعیرە و دەستیان بە پشکنین کردووە.