بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە گوندەکانی کوردستان هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی گوندەکان و چالاکیی ژینگەپارێزیی نەورۆزانە بەڕێوە چوو.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئاوایییەکانی نییەر و مێراو لە ناوچەی ژاورۆی شاری سنە و گوندەکانی نەسڵ، شارانی، دەرەتفێ، یەنگیجە، سەردۆش، دەرەزیان، دەروەران، سێفی ژووروو، لەنجاوا، ئیساوڵی، سیاناو، نێ و دەرەناخێ سەر بە شاری مەریوان، بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، بە درووشمی “نەورۆزانەمان ژینگەیەکی خاوێنە” هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی گوندەکان و ژینگەپارێزی بەڕێوە چوو و لەو هەڵمەتانەدا خەڵک بە هەرەوەرزی دەستیان بە خاوێنکردنەوەی ناو ئاوایی و دەوروبەری ئاوایییەکان کرد و هەروەها بە نەمامچاندن لەنێو ئاواییەکان و بەڕووچاندن لە شاخەکانی دەوروبەریان پێشوازییان لە نەورۆز کرد.
شایانی باسە کە ئەو گوندانە ئامادەکارییان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز کردووە و ڕێژیمیش لە هەوڵی بەلاڕێدابردنی ئەو ڕێوڕەسمانەدایە و دەیهەوێت ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی خەڵکی ئەو ناوچانە بکات.