لە یارییەکانی پینگپۆنگی نێودەوڵەتیی شاری سلێمانی مێرمنداڵێکی سنەیی میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.
بەپێی هەواڵدەرییەکان، “سامران کەریمی”، یاریزانی بەتوانای پینگپۆنگ و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی سلێمانی کە بۆ مێرمنداڵانی ژێر ١٥ ساڵ و لە ڕۆژانی ٢٤ تاکوو ٢٧ی ڕەشەمە لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان بەڕێوە چوو، پلەی یەکەم و میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیانەی بەدەست هێنا.
ئەم کێبڕکێیانە بە ئامادەبوونی یاریزانانی پینگپۆنگ لە وڵاتانی ئورووپایی و ئاسیاییدا بەڕێوە چوو کە سامران کەریمی وەکوو یاریزانێکی کورد ڕۆڵیکی بەچاوی گێڕا و وەکوو باشترین یاریزان دیاری کرا.
شایانی باسە کە سامران کەریمی ئەندامی هەڵبژاردەی تیمی نیشتمانیی مێرمنداڵانی پینگپۆنگی ئێرانە و پێشتریش لە چەندین کێبڕکیی ناوخۆییی ئێران و لە ئاستی وڵاتانی تردا توانیویەتی سەرکەوتن و میداڵی زێڕ بەدەست بهێنێت.