شەوی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز شاری کامیارانی هەژاند و بووە هۆی ترس و دڵەڕاوەکێی خەڵک، هەر بەم هۆیەوە خەڵک لە ماڵەکانیان هاتنەدەر و هەتا درەنگانی شەو لە سەر شەقامەکان بوون.
هەر لەم بارەوە چەند سەرچاوەیەک باس لە هێرشی ئیسرائیل دەکەن بۆسەر بنکەی مووشەکیی سپای تێرۆریستی پاسداران لە نزیک گوندی وەرمنجەی کامیاران.
دوای بیستنی دەنگە بەهێزەکە ناوەندی هەڵسەنگاندنی بوومەلەرزە لە ئێران ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ پلەی ڕیشتر لەو ناوچەیە ڕووی داوە.
شایانی باسە کە دوو مانگ پێش ئێستاش بنکەیەکی گەورەی سەربازیی سپای پاسدارانی ڕێژیم لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر و بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕێژیم لەناو چوون.