بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە شاری سەردەشت چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی هەینی، ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری سەردەشت بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، خەڵک و بەتایبەت لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سەردەشت، بە بڵاوکردنەوەی تراکتەکانی تایبەت بە نەورۆز لە چەندین شوێنی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پێشوازییان لە بەهار و ساڵی نوێی کودەواری کرد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە؛ پارکی لالە، حەمامی شکۆفە، مزگەوتی کانیخانە، قوتابخانەی شاهێد، سێڕێیانی ژاژۆکە، سەرچاوە، کۆڵانی بانکی سادرات و چەندین شوێنی تری ئەو شارە.