کاک محەممەد شێرخانی، باوکی شەهید ڕەحمان شێرخانی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی بایندەرێ سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک محەممەد شێرخانی، باوکی شەهید ڕەحمان شێرخانی و مامی شەهید هیدایەت شێرخانی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی بایندەرێ سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک محەممەد کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگەی متمانە و باوەڕی خەڵکی ناوچەی شاروێران بوو کە بەهۆی خؤشەویستییەکەی بۆ نیشتمان جگەرگۆشەیەکی بە ناوی شەهید” ڕەحمان شێرخانی” پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە و تا دوایین ساتەکانی ژیانی دڵە گەورەکەی بۆ ئازادیی کوردستان لێی دەدا.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بەبۆنەی کۆچیدوایی کاک “محەممەد شێرخانی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان لە ناوچەی شاروێران دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.