بەرپرسێکی نیزامیی ڕێژیم کە دەستی باڵای هەبوو لە کوشتاری خەڵکی ماهشەهر لە خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.
سەرهەنگ سۆهراب حەبیبی بەرپرسی عەمەلیاتی سپای وەلیعەسری خووزستان لەلایەن کەسانی نەناسراو لە ماشینەکەیدا کوژرا و تەرمەکەی بە فڕێدراوی دۆزرایەوە.
بەوتەی شایەتحاڵان لە خووزستان، سەرهەنگ سوهراب حەبیبی یەکێک لەو کەسانە بووە کە دەستی باڵای هەبوو لە کوشتن و سەرکوتی خەڵکی ماهشەهر لە قامشەڵانەکانی ئەو شارە لەکاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی شۆشی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، هەر بەم هۆیەوە کەوتووەتە بەر ڕقی خەڵکی ئەو شارە.