کتێبی دیداری دوکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو لە گێڕانەوەی زارەکیدا، لە ئامادەکردنی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، دوکتور هۆشمەند عەلی مەحموود، مامۆستای زانکۆ، چاپ و بڵاو کرایەوە.
نووسەر ئاماژەی بەوە کردووە کە نووسینەوەی بیۆگرافی سەركردەیەكی سیاسی وەک عەبدولڕەحمان قاسملوو تەواو نابێ، ئەگەر تەنیا پشت بە بەڵگەنامە و دەقە مێژووییە نووسراوەكانەوە ببەستین. بەڵكو لەپاڵ ئەوان، بۆ بینینی ڕەهەندە جیاجیاكانی ئەم كەسایەتییە، پێویست بەوە دەكات گوێ لە گێڕانەوەی زارەكی ئەوانەش بگرین، كە لەنزیكەوە ناسیویانە.
کتێبی دیداری قاسملوو لە گێڕانەوەی زارەكیدا، بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی نزیک بە حەڤدە ساڵی ڕابردووی دوکتور “هوشمەند عەلی مەحموود”ـە، لەمەڕ كۆكردنەوەی زانیاری بە شێوەی مەیدانی و ئەنجامدانی دیداری ڕووبەڕوو، لەگەڵ بەشێک لەوانەی لە نزیكەوە دوکتور قاسملوویام ناسیوە، یان كاری حیزبی و سیاسییان لەگەڵیدا كردووە.
دەقەكانى ئەم كتێبە دەچنە چوارچێوەى مێژووى زارەكيیەوە. مێژووی زارەكیی، ئەو بەشەی مێژووە، كە لەناو كۆی نووسراودا جێگەی نەكراوەتەوە. لەنێو یادەوەریی كەسەكاندا ماوەتەوە و چاوەڕێی كەسانی پسپۆڕ دەكات بە پرسیارەكانیان و لە چوارچێوەی میتۆدی زانستییەوە، دابڕێژڕێتەوە.