فرانک مەککێنزی، فەرماندەی بنکەی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا دەڵێ: ڕێژیمی ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ژنێراڵ فرانک مەککێنزی، فەرماندەی بنکەی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەڕای ئاماژە بەوەی کە ڕێژیمی ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی مووشەکە بالستیکەکان و هەروەها گرووپە میلیشیاکانییەوە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسییەکی گەورەی بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دروست کردووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە؛ ڕێژیمی ئێران لەماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا لە ڕێگەی میلیشیاکانییەوە چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق.