لە دیدار و کۆبوونەوەیەکی نێوان هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستاندا دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئاڵوگۆری بیروڕایان لەسەر کرا.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمە ( ١٧/٣/٢٠٢٢ی زایینی) سەردانی مەڵبەندی ١٤ی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کۆیەی کرد و لە لایەن هەیئەتێکی یەکیەتیی نیشتمانی بە سەرپەرەستی بەڕێز ئەبوو زەید، بەرپرسی مەڵبەندی ١٤ پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا دوو لایەن باسیان لە ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکە بە گشتی و دۆخی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کرد و پێشهاتەکانی ئەم دواییانەیان هێنایە بەرباس و دۆخی هەستیاری کورد و ناوچەکە بە هەند وەرگیران.
دۆستایەتیی و پێوەندییەکانی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەشێکی دیکەی باسی دوو لایەن بوون و هەردوو لایەن پێداگرییان لەسەر بەردەوامیی و سەردانەکان و دۆستایەتی لەمێژینەی دوو لایەن کردەوە.