• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئایینەکانی چوارشەممەسووری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/03/17
جۆری بابەت: هزروکولتور, کوردستان

د.موحەممەد باقرپیری/ ڕەزە شنۆیی لە فارسی‌ڕا کردوویەتی بە کوردی

جێژنی چوارشەممەسووری له سەرەتادا ناوی جێژنی سووری بووە و دەکرێ پاشناوی چوارشەممە دوای هاتنە ئارای ئیسلام پێیەوە زیاد کرابێ. چونکە بەر لە ئیسلام وشەگەلی شەممە و یەکشەممە لە نێوان زەردەشتییەکاندا زۆر باو نەبوون و بۆ ڕۆژەکانی حەوتوو کەڵکیان لە ناوی ئیلاهەکان وەرگرتووە؛ وەکوو هورمزڕۆژ، بەهمەن ڕۆژ و …. لەوانەشە ژومارەی 4 له چوارشەممەدا نیشاندەری چوار وەرزی ساڵ بێ کە لەو ڕۆژەدا کۆتایی دێ.

بەگشتی جێژنی سووری هەمیشە بە داگیرساندنی ئاگر بۆ گەرمکردنی هەوا و زووهاتنی بەهار و نەورۆز کە لەلای خەڵکی فەلاتی ئێران، ئاگر هێمای پاکی و پاککەرەوەیە و لە ناوبەری پیسییەکان بووە و بە هێمایەکی پیرۆز ناسراوە، دەست پێ کراوە.

لە ڕاستیدا داگیرساندنی ئاگر لە جێژنی سووریدا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە زۆر کۆنەکان. لە ڕوانگەی ئەستێرەناسییەوە، لە دەستپێکی نەورۆزدا، خۆر لە بورجی حووت (ڕەشەمانگ)ەوە دێتە بورجی حەمەل (خاکەلێوە)وە. خەڵکی لە شەوی دوایین چوارشەممەی ساڵدا، ئاگر دادەگیرسێنن; تا وەکوو ڕەنگ‌زەردی و بێ‌هێزی و لاوازیی زستان لە جەستەیان وەدەر کەوێ و سووری و گەرمی ئاگر بچێتە لەشیان.

چوارشەممە سووری کە بە ناوەکانی جێژنی دوایین چوارشەممەی ساڵ، شەوی چوارشەممەی سوور و چوارشەممە کوڵەش(قوڵە)ناسراوە، یەکێک لە جێژنەکانی خەڵکانی دانیشتووی فەلاتی ئێرانە کە لە شەوی کۆتا چوارشەممەی ساڵ لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەدا بەڕێوە دەچێ و یەکەم جێژن لە تێکڕای جێژنەکانی نەورۆزە.

وشەی چوارشەممەسووری لە دوو وشەی چوارشەممە، ناوی یەکێک لە ڕۆژەکانی حەوتوو و سوور، بە واتای جێژن و خۆشی پێک‌هاتوە. بەپێی ئایینی کەونار، لەم ڕۆژەدا ئاگرێکی گەورە دادەگیرسێنرێ و خەڵک بەسەریدا باز دەدەن و لە دەوری هەڵدەپەڕن و دەڵێن: “زەردیی ڕەنگی من بۆ تۆ، سووریی تۆ بۆ من. ئەم ڕستەیە نیشاندەری بۆنەیەک بۆ پاک‌کردنەوەیه کە وشەی “سوور” بە واتای ڕەنگی سوور ئاماژە بەو مەسەلەیە دەکا. واتە خەڵک داخوازیی ئەوەن کە ئەو ئاگرە بتوانێ تەواوی ڕەنگ‌زەردی و نەخۆشی و کێشەکانیان لێ وەربگرێ و لە شوێنی ئەو سوورایی و گەرمی و وزەیان پێ ببەخشێ.

ئەو جێژنە، جێژنێک نییە که بەسترابێتەوە بە دین یان پرسی نەتەوایەتیی کەسەکان و لە نێوان زۆربەی خەڵکی ئێرانی  [ئێستا]دا باوە. یەکێک لەو جێژنانەی کە لە ئێرانی کەوناردا بۆ پێشوازی‌کردن لە نەورۆز بە ڕێوە دەچێ و تێکەڵاوێک لە چەند شێوەی جیاوازە، جێژنی سوورییە.

لە مێژووی بوخارادا هاتووە: “کاتێک ئەمیر سەدید کوڕی مەنسوور هێزی گرتە دەست، هێشتا ساڵەکە کۆتایی نەهاتبوو کە لە شەوی سووریدا بەپێی ئایینی پێشینە ئاگرێکی گەورە کرایەوە.” ئەو ئاگرە لە شەوی سووری‌دا و هاوکات لەگەڵ ڕۆژەکانی “بەهیژەک” یان “پەنجە دزراو”دا بە مەبەستی بەڕێکردنی سەرما و بانگهێشتی گەرما بوو و لەسەر سەربانی ماڵەکان دادەگیرسێندرا. چونکە لەسەر ئەو بڕوایە بوون کە خێریان بۆ دەداتەوە و گەرمیی ئاگر و دووکەڵی سەر سەربانەکان،”فەروەهەری”ڕۆحی کەسە مردووەکانیان ڕێنموونی دەکا بۆ ماڵی خۆیان. هەروەها بەپێی هەندێ قسەی تر ئەم داگیرساندنی ئاگرە لەسەر سەربانەکان، دوایین قۆناغەکانی ئایینگەلی “گاهەنبار پەنجە”10 ڕۆژی کۆتایی ساڵە. ئەم 10ڕۆژە، بە 10ڕۆژی “فەروەردیان” یا “فەروەردیگان” ناودێر کراون کە پێک هاتووە لە “پەنجەی بچووک” واتە پێنج ڕۆژی یەکەم‌ ئەشتاد ڕۆژ تا وەکوو هەناران لە مانگی ڕەشەممەوە لە ڕۆژەژمێری زەردەشتدا ،بارتەقای 25ی ڕەشەممە بەپێی ڕۆژەژمێری فەرمیی وڵاتە.

“پەنجەی گەورە” پەنجە دزییە کە ٥  ڕۆژی کۆتایی ساڵ دەگرێتەوە.

چەند ڕۆژێک بەر لە هاتنی نەورۆز کەسانێک لەژێر ناوی داگیرسێنەرانی ئاگر کە پەیامهێنەری ئەم جێژنە ئەهووراییە بوون، بۆ ئامادەکردنی خەڵکی سەردانی شار و گوندەکانیان دەکرد.

داگیرسێنەرانی ئاگر چەندین ژن و پیاوی هونەرمەند بوون کە بە بەڕێوەبردنی شانۆگەلی سەر شەقام، سەماکردن، خوێندنەوەی سروود و ئاوازی وروژێنەر هەوڵیان دەدا خەڵکی سەرگەرم بکەن.

ئەوان ٧ ڕۆژ کەم بۆ نەورۆز و تا دوو حەوتوو دوای نەورۆزیش دوای داهاتنی شەو لە تەواوی کەلێن و کولێنەکانی شار و لادێ ئاگریان دادەگیرساند و تا هەڵاتنی خۆر ڕێگەیان نەدەدا بکوژێتەوە. ئەم ئاگرە هێمای وزەی خۆشەویستی و ڕووناکایی و هاوڕێیەتی بوو.

ئامانجی ئەوان گەڕاندنەوەی هەستی خۆش و وزە و توانا بۆ زاڵبوون بەسەر خەم و نیگەرانییەکان بوو.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist