کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئازادیی نازەنین زاغەری و ئەنووشە ئاشووری ٤٠٠ میلیون پۆندی لە بریتانیا وەردەگرێ.
ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی نازەنین زاغەری و ئەنووشە ئاشووری دوو شارۆمەندی بریتانیایی – ئێرانی کە لە کاتی سەفەر کردن لە بریتانیاوە بۆ ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵی ڕووخاندنی ڕێژیم دەسبەسەر کرابوون، بە بژاردنی ٤٠٠ ملیون پۆند لە لایەن بریتانیاوە ئازاد کران.
شایانی باسە نازەنین زاغەری ساڵی ٩٥ی هەتاوی و ئەنووشە ئاشووری ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە کاتی سەردانیان بۆ ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵی ڕووخانی ڕێژیم دەسبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتاوە یەکێک لە سیاسەتە دژە مرۆییەکانی ڕفاندن و دەسبەسەرکردنی شارۆمەندانی وڵاتانی دیکە بووە و لە پێناو ئازادییاندا پارەی لە وڵاتەکەیان ئەستاندووە و نەیشاردۆتەوە کە ئەو سیاسەتەی بۆ گوشار خستنەسەر وڵاتان و هەروەها باجگیریی ماڵی و سیاسیی بووە و هەیە کە نازەنین و ئەنووشە دوو لەو نموونەگەلەن.