لەبەرەبەری هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هاتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سپای پاسداران هێزی تایبەتی لە گوندەکانی ناوچەیپیرانشار و شنۆ جێگیر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، سپای تێرۆریستی پاسدارن بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم، لە گوندەکانی ناوچەی پیرانشار و شنۆ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەوررۆز و ترس لە هاتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێزی تایبەتی لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە جێگیر کردووە و بە تەواوی ئەو ناوچەیە میلیتاریزە کردوە.
ترسی ڕێژیمی ئێران لە هێزی پێشمەرگە و ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردەواری وایکردووە کە هێزی تایبەتی هاوبەشی سپای تێرۆریستی پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات لە گوندەکانی، زێوکە، گردەسوور و جەڵدیانـی سەر بە شاری پیرانشار و گوندەکانی کانییەڕەش، دڕوو، میراوێ، بێمزوورتێ و زمێـی و سەربە شاری شنۆ بڵاوە پێکردووە بە شێوەیەک کە لە هەندێک لە گوندەکانیی نزیکی سنوور لەهەر ماڵێکدا ١٦کەس لە هێزە تێرۆریستەکانی سپای داناوە و ئەو کارەش بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچەیەی کوردستان و هەموو جموجۆڵەکانی خەڵک لە ژێر چاوەدێری ئیتلاعات دان.