ئەنجومەنی نووسەرانی ئاڵمان بە بەشداریی ئانیسا جەعفەریمێهر،نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی ، کۆنفراسێکی لە ئاستی سەرانسەری ئەو وڵاتەدا بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژانی ١٩ تاکوو ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەنجومەنی نووسەرانی ئاڵمان بە بەشداریی ئانیسا جەعفرەیمێهر،ژنە نووسەری مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی شاری کرماشان، لە ئاستی سەرانسەر وڵاتی ئاڵماندا کۆنفرانسێکی تایبەت بە ژنانی نووسەری بەڕێوە برد.
لەو کۆبوونەوە ئەدەبییەدا چوار ژنی نوووسەر لە چوار وڵاتی جیاوازدا وەکوو میوان بانگهێشت کرابوون و کە هەر کام لە میوانەکان بە زمانی خۆیان بەرهەمەکانیان پشێکەش بە بەشداربووان کرد، “ئانیسا جەعفەریمێهری”ش لە کوردستانەوە یەکێک لە میوانەکان بوو و ناوبراو چوار چیرۆکی بە زاراوەی کەلهوڕی پێشکەش بە بەشداربوان کرد و لەلایەن “ڤێرا بوتربووش” وەکوو وەرگێڕ خوێندراوەکەی خاتوو ئانیسای بۆ سەر زمانی ئاڵمانی وەرگێڕا.
شایانی باسە کە خاتوو ئانیسا کە ئەندامی ئەنجومەنی پێنووسی ئاڵمان و پێنووسی کوردە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لەسەر پرسی کورد و بەتایبەت زمانی کوردی دەسبەسەر کرا و کێشەی بۆ دروست بوو.