سەرۆککۆماری ڕووسیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێرشی سەربازیی ڕووسیە تا کۆتایی بە دەسەڵات و چەککردنی ئۆکراین دڕێژەی دەبێ.
ولادێمیر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەسەر هێرشی سەربازیی ئەرتەشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین وتی: ئۆکراین بە پشتیوانیی وڵاتانی ئورووپایی دەیویست هێرش بکاتە سەر ڕووسیە، بەڵام ئێمە ئیزن نادەین ئۆکراین ببێتە بەرەیەکی شەڕ بەدژی ڕووسیە و هێرشی سەربازیی ئەرتەشی ئێمە تا چەککردنی ئەو دەسەڵاتە لەو وڵاتە درێژەی دەبێ.
پوتین هەروەها ڕایگەیاندووە؛ هیچ ڕێکارێکی دیکەمان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیە بێجگە لە هێرش بۆ سەر ئۆکراین لەبەردەستدا نەبووە، وڵاتانی ئورووپایی هێرشی سەربازیی ڕووسیەیان بۆ سەر ئۆکراین کردووە بە دەرفەتێک بۆ ئەوەی گەمارۆگەلێکی قورس لەسەر مۆسکۆ بسەپێنن.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێ: ناتۆ تا سەر سنوورەکانی ئێمە هاتە پێشەوە و هیچ ڕێگە چارەیەکی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان بێجگە لە هێرشی سەربازیی نەهێشتەوە.