مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی کرێکاران، شۆفیر تاکسی‌و کارمه‌نده‌کان له کوردستان له پارێزگاکانی ئیلام، سنه‌و کرماشان به‌رده‌وام بووه.
له ئیلام گرووپێک له کارمه‌نده‌کانی شیرکه‌تی ئیداره‌ی ڕێگاوبانی ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٥ ی خاکه‌لێوه بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به پێنه‌دانی مووچه‌ی ٣ مانگی ڕابردوویان کۆبوونه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن جیا له مووچه‌ی سێ مانگی ڕابردوویان، ئیزافه‌کاریی ٨ مانگی ساڵی ٩٤یان که‌وتۆته‌وه سه‌ر یه‌ک‌و نه‌یان‌دراوه‌تێ.
گرووپێک له شۆفیر تاکسی‌و ئوتومبیله‌کانی گواستنه‌وه‌ش له شاری ئیلام هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به زیادکردنی باج‌و ماڵیات له مه‌یدانی ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه‌و داوای که‌مکردنه‌وه‌ی ماڵیات‌یان کرد.
له شاری پاوه‌ش کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی شیرکه‌تی‌و گرێبه‌ستیی ئیداره‌ی ته‌عاون‌ڕوستایی ئه‌و شاره بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به پێنه‌دانی ٦ مانگ مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیان له شوێنی ئه‌و ئیداره‌یه کۆبوونه‌وه. ئه‌و کرێکارانه ڕایان‌گه‌یاندوه تا مافه‌کانیان نه‌درێتێ له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
له شاره‌کانی کرماشانیش کۆمه‌ڵێک له کرێکاران‌و کارمه‌نده‌کانی شیرکه‌تی کلووچه‌سازیی ئیعتماد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئێعترازییان وه‌ڕێ‌خست.
ئه‌و کۆبوونه‌وه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به بارودۆخی ناله‌باری مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیان وه‌ڕێ‌خرابوو. ئه‌وان ده‌ڵێن جیا له دواکه‌وتنی مووچه‌کانیان له‌لایه‌ن خاوه‌نکاره‌وه ڕۆژانه دوو تا سێ سه‌عات بێگارو کاری بێ‌حه‌قده‌ستیان پێده‌کرێ‌و داوایان کردوه ئه‌وه‌یان وه‌ک زیاده‌کاری بۆ له‌به‌رچاو بگیرێ.