چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی پاوە، سەلاسی باوەجانی و شاهۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، لە کۆڵبەرانی سنووری نەوسوود، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “موختار شامورادی” و “سەعید خوسرەوی” بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی سەلاسی باوەجانی بوون و بۆ چارەسەریی برینەکانیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، شەوی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە و هەر لەو سنوورەدا، دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەکوتکەرەکانی سەر سنوور بریندار بوون کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی “ئولفەت عابدینی” خەڵکی گوندی شوانکارە سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر بووە و تا ئێستا ناوی ئەو کۆڵبەرەی دیکە کە خەڵکی گوندی دووریسانی پاوە بووە، نەزانراوە.