کۆڕی ڕێزگرتن لە فێرخوازانی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان، وەک ناوەندێکی چالاک لە بواری “زمانەوانی و ڕۆشەنگەری” لە شاری شنۆ، ڕێوڕەسمێکی کۆتایی و رێزلێنانی بۆ ٦٠ قوتابی سەرکەوتوو کە بۆ ماوەی ٣مانگ چالاکانە دەورەی پەرەوەردەی نووسین بە زمانی کوردییان بینیبوو، پێکهێنا و بڕوانامەی بە بەشداربووان بەخشی.
شایانی باسە هەر لەو ڕێوڕەسمەدا هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا “عومەر محەممەدی” و “مامۆستا شەفێع ئاراستە” دوو بابەتیان لەسەر گرینگی “زمانی دایک” و “فەلسەفەی زمانی دایک” پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دواتر دوو شێعر لەلایەن ڕێزداران “شەیدا مەحموودی” و “شاهۆ بابەکری”، لەژێر ناوی “خۆشەویستی زمان” و “خۆشەویستی بۆ مامۆستا” پێشکەشی بەشداربووان کرا.
پاشان گرووپی مووسیقای “سەبا” بە سەرپەرەستیی مامۆستا “عوسمان قادرتاج” دوو بەرهەمیان پێشکەش کرد و هەروەها کۆڕی هونەریی ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیانیش سروودێکیان بە ناوی “خوایە وەتەن ئاوا کەی” پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
لە کۆتاییی ڕێوڕەسمەکەدا، بڕوانامە بە فێرخوازان بەخشرا و لەلایەن دەستەی بەرێوەبەریی ناوەندی “زانسپەروەری بۆ ژیان” سپاسنامە و خەڵات پێشکەش بە مامۆستایانی زمانی کوردی کرا.