خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری تیکابی سەر بە ناوچەی هەوشار بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری تیکابی سەر بە ناوچەی هەوشار بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٧٢٢ی کوردی، بە بڵاوکردنەوەی تراکتەکانی تایبەت بە سەری ساڵی نوێی کوردی، لە چەندین شوێنی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا وێڕای پیلانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندیی ئێران بۆ بەلاڕێدابردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ شێوازی جیاواز بەرپەرچی ئەو پیلان و هەوڵانەی ڕێژیمیان داوەتەوە و ئەم چالاکییانەش لە چوارچێوەی ئەو بەرپەرچدانەوانەی خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی کوردستانە.