مامۆستایه‌كی ئابووریناسی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا گوتی کەلێنی چینایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بێ وێنەیەو مه‌ترسیداره.
حوسێن ڕاغفه‌ر، مامۆستای ئابووریی زانكۆی ئه‌لزه‌هرای تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه به هه‌واڵده‌ریی “ئێقتسادی ئێران”ی ڕاگه‌یاند كه دروستبوونی کەلێنی چینایه‌تیی بێ وێنه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران گه‌لێك مه‌ترسیداره.
ناوبراو كۆماری ئیسلامیی به ماشێنێكی گه‌وره‌ی بوروكراسی و دیوانسالاری زانی كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆی له‌بیر كردوه.
ڕاغفه‌ر كه پێشتر نه‌خشه‌ی هه‌ژاریی ئێرانی كۆكردبۆوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی خزمه‌تگوزاریی گشتیی به هۆكاری “ته‌خشان په‌خشان‌و حه‌یف و مه‌یل كردنی ماڵی ده‌وڵه‌تی” به بێ ئینسافیی لە قەڵەم دا‌و گوتی، وێده‌چێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌وه‌یان قه‌بووڵ بێ كه چۆن ده‌یانه‌وێ ده‌ستیان به‌م خزمه‌تگوزارییانه ڕابگا، ده‌بێ ئه‌وانیش بڕیك نرخی بده‌ن.
ناوبراو به‌رزبوونه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ری‌و نایەکسانیی به‌هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی “خزمه‌تگوزاریی فێركردن و په‌روه‌رده، بێهداشت، ته‌ندروستی و كاروكاسبی بۆ وەچەی نوێ” زانی‌و گوتی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناکرێ چاوه‌ڕوان بكرێ كه گشت كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به‌م پێكهاته سیاسییه‌ی ئێران هه‌ست به به‌شداریكردن و هاوزمانی بكه‌ن.
ڕاغفه‌ر گوتی دابهشكرانی ئیمكانات‌و داهات له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران زۆر نایهكسانهو حه‌شیمه‌تی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه هیچ پشكێكیان له سامانه گشتییه‌كان نییه.
قایمقامی وه‌زیر نێوخۆی ئێرانیش حه‌وتووی ڕابردوو دابه‌شكردنی ئیمكانات له ئێرانی به نایه‌كسان زانی‌و گوتبووی كه زیاتر له نیوه‌ی هه‌و دەرفەت‌و ئیمكاناتەکان له ٥ یان ٦ پارێزگایه‌دان.