سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بەندکراوی سیاسیی کورد چەنگیز قەدەم خەیری
دوای ئەوەی بەندکراوی سیاسیی کورد چەنگیز قەدەم خەیری دوای ١١ سال بەندکران لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕزگاری بوو، رۆژی ٢٤ی ڕەشەممە هەیئەتێک لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی بەخێرهێنانەوەی سەردانی ناوبراویان کرد.
لەو دیدارەدا باسگەلیک سەبارەت بە دۆخی بەندکراوانی سیاسیی کورد و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها باسی دۆخی نالەباری زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی تاوتوی کرا. هەموو لایەک هیوای ئەوەیان خواست کە بەندکراوانی سیاسی، یەکگرتوانە و لەژێر چەتری رێکخراوێکدا کار لەسەر کەیسی بەندکراوانی سیاسی بکەن.
شایانی باسە لەو سەردانەدا، بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی بەندکراوی سیاسیی کورد، چەنگیز قەدەم خەیری کە بۆ ماوەی ١١ ساڵ لە تەمەنی پر لە سەروەری خۆێ لە چاڵە رەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەسەر برد، لوحی ڕێزلێنان لەلایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە ناوبراو کرا،هەر لەو دیدارە دا کتێبی دیرۆکی خۆڕاگری کە ژیان و بەسەرهاتی دەیان بەندکراوی سیاسی تێدا نووسراوەتەوە پێشکەش کرا. بەندکراوی سیاسیی کورد چەنگیز قەدەم خەیری تەمەن ٣٣ساڵ خەڵکی کامیاران کە بە ٤٠ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو پاش تێپەرینی زیاتر لە ١١ساڵ بەندکران بەبێ بوونی مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەکانی سنە و مەسجێد سلێمان، لە دوو حەوتووی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی مەرەخەسیی دەرمانی پێدرا و زێدی خۆی بەجێهێشت.
شایانی باسە کە ناوبراو ١٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا و لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتیی قازیی بەکرێگیراو “بابایی” بە تۆمەتی ئەندام بوون لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ٤٠ساڵ بەندکران مەحکووم کرا.