ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندی لە بەرەبەری نەورۆزدا لە گۆرەپانێکی شاری سەقز ئالای فەلەستینی هەڵکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندیی ئێران لە درێژەی پیلانەکانیاندا لە کوردستان و بەتایبەت لە بەرەبەرەی نەورۆزدا، لە یەکێک گۆڕپانەکانی شاری سەقز کە ڕێژیم ناوی قودسی لەسەر ناوە و لەلایەن خەڵکی ئەو شارەوە بە گۆڕەپانی شەهید د. قاسملوو ناسراوە، ئاڵای فەلەستینی هەڵکردووە.
لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی ڕاگەیاند؛ لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئەمە سێهەمین جارە کە ئالای فەلەستین لەو شوێنە هەڵدەکردێت و هەڵکردنی ئەمجارەی ئەو ئاڵایە دژکردەوەی توندی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتووەتەوە.
شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە چوارچێوەی پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستاندا، دانانی پەیکەری تێرۆریست قاسم سولەیمانی لە شاری سنە لەلایەن خەڵکی شۆڕشگێری ئەو شارەوە دژکردەوەی توندی لێ کەوتەوە و بێزاریی خۆیانیان دربڕی و پەیکەرەکەیان ڕەش کردووەتەوە.