لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ڕێژیمی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەرێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئاخوندی، ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی پیشەی نەوت لە تاران، ئیسفەهان، شیراز و شاهینشەهر لەبەردەم سەندووقی خانەنشینی پێشەی نەوت لە شارەکانیان، پشکدارانی تەعاونی مەسکەنی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران لەبەردەم ئۆستانداریی قەزوین بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی زیانلێکەوتووانی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لەبەردەم بینای مەجلیسی رێژیم و هاوکات کۆمەڵێک لە شوفێر پاسەکانی مەشهەد بە هەڵکردنی چرای پاسەکانیان و شوفێر پاسەکانی پیشەی پێترۆشیمیی بەندەر خومەینی دەستیان دایە مانگرتنی گشتی.