له ساڵی ٩٤ دا لانیكه‌م ٤٣ كه‌س لە به‌لووچستان كوژراون‌و برینداربوون.
له‌وەندە ٣٢ كه‌س كوژراون‌و ١١ كه‌سیش برینداربوون کە ٦ كه‌سیان ژن‌و منداڵ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له ساڵی ٩٣ ش‌دا لانیكه‌م ٢٢ كه‌س كوژرابون‌و برینداربوون كه ١٥ كه‌سیان كوژرابوون‌و ٧ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوون، كه ئه‌م ئاماره نیشان دەدا ئەو ڕووداوانە شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دان.
ته‌قه‌ڕاسته‌وخۆی له هاووڵاتییانی به‌لووچ له پارێزگای سیستان‌و به‌لووچستان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دامه‌زراوه حقووقی، چالاكانی مه‌ده‌نی و زانایانی ناوچه ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیراوە.
مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی به پاساوی وه‌ك شوێنی تێپه‌ڕبوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر لە سیستان‌و بەلوچستان دیدی ئه‌منیه‌تییان لبۆ شۆفیره‌كان هه‌یه‌و بێ ئه‌وه‌ی كه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ له هیچ كام له‌م ٤٣ كه‌سه هه‌ڵگری ماده‌ی هۆشبه‌ر نه‌بوون‌و كوژران‌و برینداربوونی ژن‌و منداڵ به‌بێ هیچ هۆكارێكی ئه‌منیه‌تی هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ.
له لایه‌كی دیكه به‌دواداچوونه قه‌زاییه‌كان سه‌باره‌ت به‌م قوربانیانه هیچ كامیان به تاوانی هه‌ڵگری ماده‌ی هۆشبه‌ر نه‌بووه‌و مه‌ئمووران هێندێك جار حاشایان لێ كردوه یان ڕاپۆرته‌كه‌یان به نه‌قوستانی نووسیوه‌و له به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كاندا بووه یان دادگایی نه‌كراون یان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له قانوونی نه‌نووسراوه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.