مام سمایل ئیسماعیلی، نیشتمانپه‌روه‌رو که‌سێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکڕات له مه‌هاباد به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
مام سمایل ئیسماعیلی، ناسراو به ئیسماعیلی پورخونچه که ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢٤ ی خاکه‌لێوه کۆچی دوایی کرد، خه‌ڵکی قالوێی زه‌ندان بوو. ئه‌و له کاتی دانانی نه‌خۆشخانه‌ی حیزب له‌و گونده به دڵه‌وه هاوکاریی دانانی نه‌خۆشخانه‌که‌و پێشمه‌رگه‌کانی ده‌کردو ماڵه‌که‌ی شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو.
مام سمایل خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی ناوچه‌که بوو، ئه‌و که خێزانه‌که‌شی بنه‌ماڵه شه‌هیدی حیزبی دێموکڕات‌و خوشکی شه‌هید سوله‌یمان مه‌ولوودی، ناسراو به سوله‌یمان ئاڕپیجی بوو، جێی متمانه‌ی خه‌ڵک بوون، ئه‌وانیش به دڵه‌وه بۆ خزمه‌تی کورد‌و بیری کوردایه‌تی تێ‌ده‌کۆشان.
جێی باسه مه‌رگی مام ئیسماعیل له کاتێک‌دا بوو که شه‌وی پێشتر ئایشیی کچی به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵ گیانی له ده‌ست دا‌و، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که مام ئیسماعیل نه‌توانێ شه‌وێک زیاتر به‌رگه‌ی باری قورسی ئه‌و خه‌مه بگرێ.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری مام ئیسماعیل ئیسماعیلی ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.