كچێكی لاوی خەڵكی ئاوایی یاراڵی سەر بە شاری مەهاباد خۆی سوتاند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هاژە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاكەلێوە ، كچێكی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “مریەم ع” له ئاوایی یاراڵی مەهاباد پاش ئەوەی بنەماڵەكەی ڕازی نابن بیدەن بەم كوڕەی خۆشی ویستووە، خۆی سوتاندوه.
ئەم كچە لاوە که سەدی ٨٥ی جەستەی سووتاوه، دوای گوازرانهوهی بۆ نەخۆشخانەیەكی شاری ورمێ ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشكی دایە
خۆسووتاندنی كچانو ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، یەكێك لە باوترین ڕێگاكانی خۆكووژییە كە بۆ نیشاندانی تووڕەییو ناڕەزایەتی و ناهومێدیی خۆیان پەنای بۆ دەبەن.
شایانی باسه لە سەرەتای بههاری ئهمساڵهوه تا ئێستا ههر نهبێ ٧ کهس له کوردستان به خۆکوشتن کۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
کارناسان و شارەزایانی بورای دەروونی لەو باوەڕەدان کۆمهڵه کێشهیهکی وەک دەستکورتی بنەماڵە، کێشەی خێزانی، بێکاری، خەمۆکیو هیوابڕاوی به هۆکارەکانی خۆکوژی دادهنرێن.