مەجلیسی ئێران لە درێژەی تاوتوێی لایحەی بوودجەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا، دەنگی بە زیاتركردنی بوودجەی نیزامیی ئەم وڵاتە تا ئاستی ١ میلیارد دۆلار دا. بەم بڕیارهی مهجلیس بوودجەی نیزانیی ئێران لە ١٠ میلیارد دۆلار تێدەپەڕێ.
نوێنەرانی مەجلیس لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاكەلێوەدا لایحەیەكیان پەسند كرد كە بە پێی ئەم لایحەیە دەبێ سەرجەم ئەم داهاتانەی لە ڕێگەی پێدانی مەعافبوون بهم سەربازانەی زیاتر له ٨ ساڵە خۆیان له سهربازی دزیهوهتهوه، دهستیان دهکهوێ، بدرێ به هێزه چهکدارهکان.
ئهو لایحهیه دهڵێ لهو رێگهیهوه دهبێ ٣ هەزار و ٥٠٠ میلیارد تمەن، ( نزیكەی ١ میلیارد دۆلار) بۆ بەهێزیت كردنی توانای بەرگریی هێزە چەكدارەكانی ئێران تەرخان بكرێ.
بەپێی ئەم لاحە پەسندكراوەی مەجلیسی ئێران دەوڵەت ئەركدار كراوە كە ئەم بڕە پووڵە كە لە ڕێگەی فرۆشتنی خزمهتی سەربازی دەستی دەكەوێ، بیخاتەوە سەر بوودجەی نیزامیی وڵات.
بوودجەی نیزامیی ئێران بۆ ئهمساڵ نزیكەی ٢٨ هەزار میلیارد تمەن دیاری كراوە كە دەكاتە زیاتر لە ٩ میلیارد دۆلار.
نوێنەرانی مەجلیسی شوورا پێشتر گەڵاڵەیەكیان پەسند كردبوو كە بەم پێیە دەبوایە دەوڵەت تا كۆتایی ساڵی ١٣٩٥، سەرجەم سەربازە هەڵاتووەكان که سەروو ٨ ساڵه خۆیان دزیوەتەوە، بە مەرجی پێدانی جەریمە به دهوڵهت مەعاف بکا.
ئێستاش بەپێی ئەم لایحەیه كە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاكەلێوە لە مەجلیس پەسند كرا، هەموو ئەم داهاتەی كە لە ڕێگەی پێدانی مەعافی بە سەربازە هەڵاتووەكان وەدەست دەكەوی، دەبی لە حیسابی خەزێنەداریی ئێران بكرێو پاشان بڕی ٣ هەزارو ٥٠٠ میلیارد تمەنی بە شێوەی یەكسان بە مەبەستی بەهێز كردنی توانای نیزامی بەسەر هێزه چەكدارەكاندا دابەش بكرێ.