هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی كوژرانی پێنجەمین كۆماندۆی ئەرتەشی ئێران، فەرماندەی هێزی وشكایی ئەرتەشی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكە پێی لێ نایهوه که ئەرتەشو سپای پاسداران شانبهشانی یهک لە شهڕی نێوخۆیی سووریەدا بهشدارن.
هەواڵدەریی فارس ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند كە حەمدوڵڵا بەخشندە، پێنجەمین كۆماندۆی ئەرتەشی ئێران لە وڵاتی سووریە كوژراوه.
هاوكات ئەحمەدڕەزا پووردەستان، فەرماندەی هێزی وشكایی ئەرتەش لە ڕێوڕەسمێكدا بە هەواڵنێرانی گوت، مەئموورییەتی ئێمە لە سووریە بەجێ گەیاندنی كاروباری ڕاوێژكارییەو لە تەنیشت سپای پاسدارانو ئەرتەشی سوویەدا ئهرکهکانمان ڕادهپهڕێنین.
بهشداریی هێزهکانی ئەرتەش لە تەنیشت سپا لە حاڵێك دایە كە پێشتر كاربەدەستانی ئامریكایی ڕایانگەیاندبوو كە لە بەشێكی ڕێككەوتنی ئاشتیی سووریە، ئێران قەبووڵی كردوە ژمارهی هێزەكانی سپای پاسداران له سووریه كەم بكاتەوە.
له لایهکی دیکهوه دوو ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی هەواڵی كوژرانی ٤ كەس لە كۆماندۆكانی ئەرتەشی ئێران لە سووریە، هەواڵدەریی تەسنیم ناو و دەرەجەی ئەم كەسانەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنە حكومەتییەكان هەر لە حەوتووی ڕابردوودا لانیكەم ١٨ كەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانو بەسیجەكانی شاری مازەندەران لە سووریە كوژراون.
عەلی خامنەیی داوای لە سپای پاسداران و گڕووپە چەکدارەکانی دیکەی رێژیمەکەی وەک ئەرتەش كردوە هێزی زیاتر بنێرنە سووریەو لە پارێزگای حەلەب هێرشی پتر بکەنەوە سەر ئۆپۆزیسیۆی ڕێژیمی بەشار ئەسەد.