کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەسوود بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی رێژیم لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود دەکەوێتە خوارەوە و بە سەختی بریندار دەبێ.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەبووبەکر مورادی” ٣٣ساڵە خەڵکی گوندی میرئاوای سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەسوود بەهۆی راوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە بەرزایییەکانی ئەو سنوورە دەکەوێتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەپەلە بۆ چارەسەریی پزیشکی دەگەیەندرێتە کرماشان.
شایانی باسە کە ساڵانە بە دەیان کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، گیانیان لەدەست دەدەن یان بریندار دەبن.