مینەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندیی ئێران لە کوردستان جارێکی تر قوربانی لێ کەوتەوە و بوو بە هۆکاری کەمەندامبوونی هاونیشتمانییەکی ٣٢ ساڵە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، مینە چێندراوەکانی ڕێژیمی ئاخوندی لە ناوچەی “مێمە”ی شارستانی مێهرانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر قوربانی لێ کەوتەوە و هاونیشتمانییەکی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی مێمە بە هۆکاری تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو و بەو هۆیەشەوە دەستی ڕاستی لەدەست دا.
شایانی باسە کە لە پاش شەڕی ماڵوێرانکەری ٨ ساڵەی نێوان ڕێژیمەکانی ئێران و عێراق، مینە بەجێماوەکانی ئەو شەڕە تاکوو هەنووکە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بەردەوام قوربانییان لێ کەوتووەتەوە و جیا لەوەش ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی هەبوونی چالاکیی حیزبە کوردستانییەکان و هەبوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام لەسەر ڕێگە گشتییەکان مینی داناوە و بەم هۆکارەشەوە ڕێژەیەکی زۆر قوربانی لێ کەوتووەتەوە.