وتەبێژی شورای شاری كرماشان وێڕای ئاماژە بە لابردنی شارەداری ئەم شارە گوتی هەموو قۆناخەكانی قانوونیی ئیستیزاحو لابردنی شارهدار لەبەر چاو گیراوە.
سالار ئەحمەدزادە گوتی، لە كۆبوونەوەی نائاسایی شورای شاری كرماشاندا شارەدار نەیتوانیوە وەڵامی پرسیاری ئهندامانی شووڕا سهبارهت به داواكاكانی خەڵك بداتهوه.
خەسرەو زەرئەفشانی، یەكێكی دیکه لە ئەندامانی شورای شاری كرماشان گوتی بەسهرنجدان بەوەی كە کۆبوونهوهکانی پێشووی ئیستیزاحی شارەدار گیروگرفتی لێ كەوتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە بێ هیچ قاڵمەقاڵمێكی كۆتایی پێ هات.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی كە شارەدار نەیتوانیوە وەڵامدەری پرسیاری ئهندامانی شووڕا بێ گوتی شەعبانی بە ١٠ دەنگی بهڵێی ئهندامانی شووڕا لەسەر كار لادراو حامید لەعل بەخش، وەك سەرپەرستی شارەداریی كرماشان دیاری كرا.
بە قسەی ناوبراو، لەعل بەخش پێشتر وەك شارەداری ناوچهی ١ و ٤ی شاری كرماشان کاری کردوه.
شایانی باسه عەبدولڕەزا شەعبانی شارەداری كرماشان لە ڕۆژی ١٣ بانەمەڕی ساڵی ٩٤ هوه پۆستی شارەداریی كرماشانی لە ئەستۆ بوو.