ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری بۆکان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ساڵان بە ناوی “ئاریا یووسفی” کوڕی “فاتمە دادوەند” بەنکراوی سیاسییان دوای دەسبەسەرکردن ئەشکەنجە و ئازاریان داوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان، لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە، دوای دەسبەسەرکرانی “ئاریا یووسفی” تەمەن ١٥ساڵان و کوڕی “فاتمە دادوەند” بەندکراوی سیاسیی پێشوو، گواستوویانەتەوە بۆ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و لەوێ بە توندی ئەشکەنجە و ئازاریان داوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاریا یووسفی گوازراوەتەوە بۆ لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە بۆکان و بە پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار کراوە و ناوبراو بە توندی دراوەتە بەر لێدان و دەموچاوی ڕەش بووتەوە و دوای ئەوەی تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەنراوە، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ.
شایانی باسە کە “ئاریا” کوڕی فاتمە دادوەند، لە دەسبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی بۆکانە.