٣ نوێنەری كۆماریخوازی كۆنگرەی ئامریكا كە زیاتر لە ٢ مانگ لەوەپێش داوایان لە وەزیری دەرەوەی ئێران كردبوو ویزای سهفهر به ئێرانیان بداتێ، دهڵێن دهیانهوێ ههر چۆنێک بێ سەردانی ئێران بكەن. كاربەدەستانی ئێران ئهو کات وەڵامی داوای ئهو سێ نوێنهرهی کۆنگرهی ئهمریکایان نهدایهوهو ئەوانیش ناڕەزایەتییان دەربڕیوەو پێداگرییان لهسهر داواکهیان کردۆتهوه.
مایكێل پەمپیۆ، لی زلدین و فرانك لابیوندۆ لە نامەیەكدا بۆ محەممەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دهڵێن ئەگەر تاران نایهوێ ویزایان بداتێ، دهبێ بڵێ بحۆ و ڕوونكردنەوە بدا.
ئهو سێ نوێنەرهی كۆماریخوازی ئامریكا پێداگرییان كردەوە كە وهک چۆن ئامریكا ئیزن بە كاربەدەستانی ئێرانی دەدا كە بە دڵی خۆیان سهردانی ئامریكا بکهنو بێنو بچنو لێره سمینارو كۆبوونەوە بگرن، ئێرانیش دەبێ ئیزن بە كاربەدەستانی ئامریكا بدا سەردانی وڵاتەكەیان بكەن
مایكێل پەمپیۆ، لی زلدین و فرانك لابیوندۆ مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو كە هەڵبژاردنی مەجلیس و خوبرەگانی ڕێبەریی ئێران لە ڕێدا بوو، بە چوون بۆ دەفتەری بەرژوەندییەكانی ئێران لە واشینگتۆن داوای خۆیان بۆ وەرگرتنی ویزای سهفهر بۆ ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند. ئهوان گوتیان ئامانجی سەرەكیی ئەوان لەم سەفەرە بینینی ڕەوتی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە كۆماری ئیسلامییە.