لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆی رێژیمی ئێران ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران، ٢٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢١ی رەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەرؤ وگەندەڵی ڕێژیمی ئاخوندی، ٢٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی جەهادی کشتوکاڵی پاش بانگەوازی پێشووتر لە شارەکانی ئیسفەهان، قوم، ئیلام، یاسووج، تاران، گورگان، بوئین زەهرا، ڕامیان، مەهاباد، سونقوڕ، ئەراک، شاباد، برووجێرد، کرماشان، بێڵەسوار و بۆجنوورد لەبەردەم بینای ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی شارەکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی ئێران لەبەردەم بینای شۆرای نیگابانی ڕێژیم لە تاران، خەڵکی گوندی” عملە سیف”ی شووش لەبەردەم بینای ئۆستانداریی خووزستان، چالاکانی ڕێکخراوی سێنفی مامۆستایان لەبەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری ڕوودسەر، کارمەندانی شارەوانی لوردگان لە حەوشەی شارەوانیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.