وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە دەڵێ: ئەرتەشی ڕووسیە هەموو ئەو فڕۆکانەی کە یارمەتیی سەربازیی دەگوازنەوە بۆ ئۆکراین دەکاتە ئامانج و لەنێویان دەبا.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە، ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندییەکانی ڕووسیە و ناتۆ گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی و ڕووسیە خەریکی تاوتوێکردنی وڵامی گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپا و ئەمریکایە بەدژی وڵاتەکەی، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە مۆسکۆ لیستی گەمارۆکانی بەدژی کەسایەتی و کۆمپانیاکانی ئەمریکا ئامادە کردووە، دەڵێ: ئەرتەشی ڕووسیە هەموو ئەو فڕۆکانەی کە یارمەتی سەربازیی دەگوازنەوە بۆ ئۆکراین دەکاتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیە، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە، یەکیەتیی ئورووپا بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ڕووسیەدا لە ڕاستیدا گوشارەکانی بۆسەر خۆی زۆرتر کردۆتەوە، وتی: ئەگەر پێویست بکا لە بواری هەناردەکردنی وزەوە ئامادەین ڕووبەڕووی یەکیەتیی ئورووپا ببینەوە.