دوو تێرۆریستی ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری ئێران کە بۆ کردەوەی تێرۆریستی بۆ وڵاتی سوید لەلایەن ڕێژیمەوە نێردرابوون، پاش ئەوەی کە پیلانەکەیان ئاشکرا کرا لەو وڵاتەش درکران.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، “هانس ئیرمان” جێگری بەرپرسی دەزگای دادەوریی گشتیی وڵاتی سوید بۆ کەیسە ئەمنییەتی و تێرۆیستییەکان بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە؛ دوو تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران وەکوو پەنابەر بۆ جێبەجێکردنی پیلانێکی تێرۆریستی لەسەر دژبەرانی ئەو ڕێژیمە ڕوویان لە سوید کردووە پیلانە تێرۆریستییەکەیان ئاشکرا و پووچەڵ کراوەتەوە و تێرۆریستەکانیش دەسبەسەر کراون و لە دوای دادگاییکردنیان لەو وڵاتە دەرکراون.
هەروەها ناوبراو لەم پێوەندییە ڕایگەیاندووە؛ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای ئەم دوو کەسەی کردبوو، بەڵام چونکە داواکارییەکەی ئەمریکا دێر بە دەستی ئێمە گەیشتووە ڕانەگەیشتین ئەو دوو تێرۆریستە رادەستی کاربەدەستانی ئەمریکا بکەین.