وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە دژکردەوە بە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی کورەی باکوور، سێ کۆمپانیا و دوو هاووڵاتیی ڕووسیەی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی مووشەکیی “پیونگیانگ “خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، برایان نێلسۆن، جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە دژکردەوە بە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکیی وڵاتبڕی کورەی باکوور، سێ کۆمپانیا و دوو هاووڵاتیی ڕووسیەی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی مووشەکی “پیونگیانگ” خستە لیستی گەمارۆکانەوە و باسیشی لەوە کرد کە ئەو کۆمپانیا و کەسانە، دەستیان هەبووە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرنامەی مووشەکی کورەی باکوور.
نێلسۆن، ئەوەشی ڕاگەیاند کە درێژەی تاقیکردنەوەکانی مووشەکی بالستیک لە لایەن کورەی باکوورەوە، پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەیی و شکاندنی بەڵێنەکانی ئاسایشی جیهانە و ئەمریکا بە ئامانجی ئەویکە کورەی باکوور بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی خۆی و لە هەوڵدانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ واز نەهێنێ، بێگومان ئەمریکا گەمارۆکانی بەدژی “پیونگیانگ” درێژە پێدەدا.