ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندواو سێ که‌سی دانیشتووی گوندی سه‌رچناری ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری میاندواو لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا سێ لاوی کوردی خەڵكی گوندی سەرچنار هەلكەوتوو لە نێوان شارەكانی بۆكان‌و میاندواوی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
سامان چیڕ، کوڕی سه‌ید هه‌مزه؛ موحسین که‌ربه‌لایی، کوڕی محهممهدو، محەممەد یوسفی، کوڕی که‌ماڵ ئه‌و سێ لاوه کورده‌ن که له ڕۆژه‌کانی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه، ٢٣ و ٢٤ی خاكەلێوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە هۆیەكی نادیار دسبهسهرو بۆ شوێنیكی نادیار گواستراونەته‌وە.
شایانی باسه که تا ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌واڵه هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ئه‌و سێ لاوه بۆ ده‌سخستنی زانیاری له‌سه‌ر هۆکاری گیران‌و شوێنی ڕاگیرانی کوڕه‌کانیان بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه.