دەوڵەتی ڕووسیە بەهۆی بانگەوازی دژایەتیی کردنی بەرپرسانی ڕووسیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەکارهێنانی فەیسبووک و ئینستاگرامی وەکوو تویتێر لە ڕووسیە قەدەغە کردووە.
پاش بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دژایەتیی کردنی بەرپرسانی ڕووسیە لەهەمبەر هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، کۆشکی کرێملین، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی” فەیسبووک وئینستاگرامی” وەکوو تویتێر لە ڕووسیە قەدەغە کردووە و هەروەها رایگەیاندووە کە هەر کەسێک بە پێچەوانەی ئەو بڕیارە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە بەکار بهێنێ، تووشی سزای یاسایی دەبێتەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا کۆمپانیای” متا” بەشێوەی کاتی ئیزنی بە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوە کە، ئەو پۆستانەی کە داوای نەمانی پوتین سەرۆککۆماری ڕووسیە و ئەلێکساندێر لۆکاشینکۆ، سەرۆککۆماری بیلاڕووس دەکەن لە چەند وڵات بە تایبەتی ڕووسیە، ئۆکراین و لەهێستان بڵاو ببێتەوە.