سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بەناوی” عەلیڕەزا ڕۆستەمی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە میناب گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ناوچەی هەشتبەندی شاری میناب، بە بێ هیچ هۆکار و ئاگادارکردنەوەیەک تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەکی بەلووچ بەناوی” عەلیڕەزا ڕۆستەمی” کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، پاش ئەوەی کە تەقەیان لە ماشینی عەلیڕەزا کردووە و ناوبراویان کوشتووە و زۆر بەخێرایی شوێنەکەیان بە جێهێشتووە.