ئه‌سیدپڕژێنه‌ی هاوینی ڕابردووی شاری بۆکان له دادگا به سڵامه‌ت ده‌رچوو.
سالار محه‌ممه‌د عومه‌ری، تاوانباری ئه‌سیدپڕژین که پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوو ئه‌سیدی به چوار کچ‌و ژنی دانیشتووی شاری بۆکان‌دا کردبوو، له دادگا به بێ‌تاوان ناسرا.
دادگای پێڕاگه‌یشتن به‌و په‌روه‌نده‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٣ی خاکه‌لێوه له بۆکان به‌ڕێوه‌چوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌ی دادگادا سالار محه‌ممه‌د عومه‌ری به‌بڕیاری قازیی دادگا له سزا‌و حوکمدان بۆی ده‌رچوو.
چه‌ند ڕۆژ پێش یه‌کلابوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه به‌رپرسانی دادگای شاری بۆکان ڕایانگه‌یاند تاوانباری ئه‌و زنجیره ڕووداوه له کاتی تاوانه‌که‌دا مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌کارهێناوه‌و هۆشی له‌سه‌ر خۆی نه‌بووه.
سوێسنه ئیسماعیل‌نژاد، یه‌کێک له قوربانییانی ئه‌و ڕووداوه پێشتر‌و له‌کاتی لێپرسینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان‌دا گوتبووی که تاوانباری ئه‌و ڕووداوه له دادگا زۆر ئاسایی هه‌ڵسوکه‌تی کردوه‌و ته‌نانه‌ت پێیان پێکه‌نیوه‌و کۆبوونه‌وه‌ی دادگای به گاڵته گرتوه.
بێ‌تاوان ناساندنی تاوانباری ئه‌و ڕووداوه له‌لایه‌ن دادگا له حاڵێک دایه که دوای دوو ساڵ له ڕووداوی ئه‌سیدپڕژاندنه‌که‌ی شاری ئیسفه‌هانیش تا ئێستا ئه‌و په‌رونده‌یه هیچ ئاکامێکی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه‌و که‌س وه‌ک تاوانباری ئه‌و زنجیره جینایه‌تانه نه‌ناسێندراون.
شه‌وی سێشەممە له سه‌ر چوارشه‌ممه ٢٤ ی پوشپەر لە سێ رووداوی جیادا، ٤ ژن‌و کچی دانیشتووی شاری بۆکان کرانه ئامانجی پرژانی تێزاب لە لایەن چەند کەسێکەوەو بەم هۆیەوە بە توندی بڕیندار بوون.
سویسنە ئیسماعیل نژاد، تروسکە مەردان بەیگی، سورەییا کەیخوسرەوی‌و کچەکەی بەناوی نادیا مەعرووفی ئه‌و چوار قوربانییه‌ی ڕووداوه‌که بوون.
عەلی ئیسماعیل‌نژاد چالاکی سیاسیی کورد‌و برای “سوێسنە ئیسماعیل‌نژاد، یەکێک لە قوربانییه‌کانی ئەو رووداوە پێشتر راگەیاندبوو که ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە پشت ئەو رووداوە بوون. ئه‌و ئاماژەی بەوە کردبوو که بە هۆی قەرەبالغی ئەو شوێنەی کە ڕووداوەکەی تێدا ڕووی دا‌و،ە لە توانای کەسانی ئاسایی‌دا نەبووە کە ئه‌سید بە خەڵک‌دا بکەن.
شایانی باسه که دوای ئه‌و ڕووداوه کۆمه‌ڵێکی سه‌دان ه‌کسی له چالاکانی مه‌ده‌نی‌و خه‌ڵکی شاری بۆکان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و ڕووداوه خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان وه‌ڕێ‌خست‌و داوایان له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی‌و ده‌زگای قه‌زایی کرد له تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه بکۆڵنه‌وه؛ به‌ڵام دوای ١٠ مانگ ئه‌و په‌روه‌نده‌یه داخرا، ئه‌ویش به بڕیاری پاکانه‌کردن بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که دوای دسبه‌سه‌رکرانی پێی له تاوانه‌که‌ی نابوو.