بەرپرسی ناوەندی وزەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، هۆکاری ئاکامی دانوستانەکانی ناوکیی بە لابردنی گەمارۆکان زانی و وتی: دەبێ وڵاتانی ئەندام لە بەرجام باش بزانن کە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی ئێمە لە “تاران”ـە نەک ڤیەن.
محەممەد ئیسلامی، بەرپرسی ناوەندی وزەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران وتی: هۆکاری ئەوەیکە ئەمڕۆ دانوستانەکان لە ئاستی دیپلۆماتیکدا بەڕێوەدەچێ ئەوەیەکە کە دەبێ ئێمە دڵنیا بین بیانووەکان نەماون و گەمارۆکان لە چوارچێوەی بەرجامدا ڕەت کرابێتەوە و نەمێنێ، لەبەر ئەوەی کە وڵاتان پێیان وایە دەتوانن لە “ڤیەن”ـەوە کۆنتڕۆڵی وزەی ناوکیی بکەن، بەهیچ شێوەیەک کۆنترۆڵکردنی ناوکیی لە ڤیەن نییە و ئێمە ویستمان لەسەر بەڵێنەکانی ڕێککەوتن بگەڕێینەوە بۆ بەرجام، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوە کە ئەندامانی دیکەی بەرجام بێنەوە سەر وتووێژەکان.
ناوبراو باسی لە ئاکامەکانی دانوستانەکانی بەرجام کرد و وتی: دەبێ وڵاتانی ئەندام لە بەرجام ئەو ڕاستییە قەبووڵ بکەن کە گەمارۆکانی بانکی، ئابووری و بازرگانی لەسەر تاران کەم بکرێتەوە و ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆسەر بەڵێنەکانی خۆمان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناوکیی لە ڤیەن و ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕەوتی بەڵگەکانی ستراتیژیی ناوکیی و فەرمانی ڕێککەوتنی ناوکیی ئێمە لە تارانە و هیچ ڕێککەوتنێک ناتوانێ لە ڤیەن ناوەندی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆنتڕۆڵ بکا.