لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئێران، لە شارەکانی ئێران ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییی مامۆستایانی قوتابخانەکانی قەزوێن لەبەردەم دادگای ئەو شارە، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی لاستیکی سایپا لەبەردەم بینای ئیداری ئەو کۆمپانیایە لە تاران، کرێکارانی شارەوانی کووت عەبدوڵا بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرەدم بینای ئۆستانداریی خووزستان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی پزیشکی ئێران لە نەخۆشخانەی رەسووڵ ئەکرەم لە تاران و هاوکات کۆمەڵیک لە کرێکارانی کۆمپانیای ئێران کاوە سایپا بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە مانگرتن و شوێنی کارەکەیان بەجێهێشتووە.