بارودۆخی كەلوپەلی پزیشكی لە بەندیخانەی مەهاباد زۆر نالەبارو خراپەو بە هۆی نەبوونی كادری پزیشكی پاش ساعاتی كاریی ئیداریی بەندكراوە نەخۆشەكانی تووشی گیروگرفت كردوە.
بەندكراوانی زیندانی مەهاباد گلەییان لە كادری دەرمانی لە پاش ساعاتی ئیداری هەیەو كەمیی داو دەرمانو كەلوپەلی پزیشكیو تەنانەت نەبوونی كادری پزیشكی گیروگرفتەكانی ئەم بەندیخانەیەیە.
هەروەها بە هۆی ئەوەی كە نێونجیی تەمەنی بەندكراوانی زیندان مەهاباد نزیك بە٤٠ ساڵە، ژمارهی زیندانهکانی نەخۆش زۆرەو پێویستیان بە ئاگالێبوونی پزیشكی هەیە. بەم حاڵەش بێهداریی زیندان زۆر بچووكەو لە سێ ژوور، بەرپرس، دوكتورێکو كەسێك لە دەرمانخانە پێك هاتووە و بەندكراوێكیش یارمەتییان دەدا. ئەمە لە حاڵێك دایە كە داو دەرمان زۆر كەمهو ههر بەندكراوێك تەنیا ٣ بۆ ٥ حەبی ئازارشكێنی پێ دهبرێ.
ئەم سەرچاوەیە وێڕای ئاماژە بەوەی كە پاش ساعاتی كاری ئیداری دوكتوری شیفت نایهته ئهوێ، دەڵێ پاش ساعاتی كاری ئیداری هیچ كەس نییە چاودێریی نەخۆشەكان بكاو ئهگهر شتێک بێته پێشێ دەبێ ئەفسەر نیگابان ئاگادار بكەیەوەو لەسەر بڕیاری ئەو نەخۆش چارەسەر دەكرێ ئەویش پاش ئەوەی كە تەلەفوون بۆ ئۆڕژانس دەكاو ئەوانیش پاش نزیك بە كاتژمێرێك جا بگهنێ.
شایانی باسه که بهپێی ئاماره ڕهسمییهکان دوو ئهوهندهی زهرفییهتی پێویست زیندانی له زیندانی مههاباددا ڕاگیراون.