ئاکادمیی مۆسیقیی ئاوای کورد له سه‌رده‌شت دوای زیاتر له ٧ ساڵ چالاکی داخرا.
شۆڕش ئه‌بووبه‌کری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاکادمیی مۆسیقیی ئاوای کورد له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ دوای ٤ ساڵ هه‌ڵات‌هه‌ڵات‌و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ نوێکردنه‌وه‌و درێژکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی قانوونی به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون‌و ئه‌ویش هیچ ڕێیه‌کی دیکه‌ی جیا له داخستنی فێرگه‌که‌ی نه‌بووه.
ئه‌و نامه‌که‌ی به‌و ڕسته‌یه ده‌ست پێ‌ده‌کا: ” ئەوەندەی لەبیرم دێ لە کاتی مەدرەسەو دەبیرستانیش هەمووکات ڕێکخەر بووم‌و قەت تێکدەر نەبووم، بەڵام هەمیشە رێگەیان لێ‌گرتم و هەمووکات لێیان تێک‌داوم.
شۆڕش ئه‌بووبه‌کری له درێژه‌ی نامه‌که‌ی‌دا به ئاماژه به‌و هه‌وڵ‌و چالاکییانه‌ی له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوودا کردوویانه، ده‌ڵێ هیوادارم ئەو کەسانەی هەمووکات ڕێگر بوون کەمێک بە ناخی خۆیان دابچنەوە! شار پێویستیی بە هونەرە، شارێک هونەری نەگەشێتەوە لە زۆر بواردا کارەساتی تێدا ڕوو دەدا، چونکی هونەر شادیی ڕوحی کۆمەڵگایە.
به‌رپرسی فێرگه‌ی ئاوای کورد له سه‌رده‌شت ده‌ڵێ: لە ساڵی ١٣٨٥ی هه‌تاوی‌و له ماوه‌ی١٠ ساڵی ڕابردوودا هیج بەرنامەیەکی ئه‌من موجەویزی نه‌دراوه‌تێ، جیا له دوو بەرنامەی فێرگە کە له نێوخۆمان‌دا توانیمان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ین.
شۆڕش ئه‌بووبه‌کری له درێژه‌ی نامه‌که‌ی‌دا ڕه‌خنه‌ی له به‌رپرسانی شاری سه‌رده‌شت گرتوه‌و ده‌ڵێ شارێک که سینەمایه‌کی چالاکی نەبێ، له موجتەمەعی فەرهەنگییه‌که‌ی ساڵی جارێک فێستیواڵێکی لێ نه‌گیرێ، سالانە پێشانگایکی وێنەی لێ نه‌کرێته‌وه، فێرگەو ئاکادمییه‌کی هونەریی لێ نەبێ، ساڵی کۆنسێرتێکی باشێ لێ نەکرێ‌و شانۆیه‌ک نەچێتە سەر سەحنە؛ ده‌بێ وابێ که هونەرو هونەرمەند له‌و شاره باریان کردبێ، که‌وابوو ده‌کرێ بڵێین له‌وه‌ها دۆخێک‌دا پێوسیتی بە موسیقاش نیە.
ئه‌و ده‌ڵێ دوای هەوڵ‌و ماندووبوون، به‌ڵام نه‌سره‌وتنی زۆر بەوە گەیشتم کە کاتێ ته‌ئییدی قانوونی‌مان ناده‌نێ، کاتێ ئیدارەی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشاد هاوکاریمان ناکاو کاتێ هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که‌ش ده‌ته‌کێنه‌وه، چاره‌یه‌ک نامێنێ جیا له داخستنی ده‌رکی ئه‌و فێرگه‌یه‌ی به شه‌ونخوونی‌و چه‌رمه‌سه‌ری کردبوومانه‌وه.