لە شاری سنە بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوە چوو و کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە بە پێشکەشکردنی گوڵ و شیرینی، پیرۆزبایییان لە ژنان کرد.
ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری سنە بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن لەلایەن ئەنجومەنی ژیوان، چالاکانی مەدەنی و بەتایبەت چالاکانی مافی ژنان لە ئاویەر ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوە چوو و بە بڵاوکردنەوەی گوڵ و شیرینی ڕێز لە خەباتی ژنان گیرا.
هەروەها کۆمەڵێکی تر لە چالاکانی ژن لەگەڵ پیاوانی شاری سنە، لە چەندین شوێنی ئەو شارە وەکوو مەیدانی ئازادی، چوارڕای سیروس، چوارباخ، هاجەرەخاتوون، شەریفاوا، ژاندارمری و چەندین شوێنی تر بە بڵاوکردنەوەی شیرینی و گوڵی سوور و پێشکەشکردن بە کۆمەڵێک لە ژنانی ئازادیخواز، پیرۆزباییی ڕۆژی جیهانیی ژنیان کرد.