دەوڵەت دەڵێ ٧ میلیۆن كەس یارانەیان لێ بڕدراوە، بهڵام مەجلیس دەڵێ ئهوانهی یارانهکانیان بڕدراوه زیاتر له ٢٤ میلیۆن كەسن.
محەممەدباقر نۆبەخت، وتەبێژی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی دەڵێ كەمتر لە ٧ میلیۆن كەس بەدوای پەسندكراوی مەجلیس، لە لیستی یارانەوەرگرانی ئێران دەردەهاوێژرێن. ئەمە لە حاڵێك دایە كە مەجلیسی شورای ئیسلامی دەڵێ بە لابرانی سێ دەهەكی سەرووی كۆمەڵگە لە لیستی وەرگرانی یارانەی نەغدی، ژمارهی ئەم كەسانە زیاتر لە ٢٤ میلیۆن كەسن.
محەممەدباقر نۆبەخت، وتەبێژی دەوڵەت، لە كۆبوونەوەی ئاشكرای ڕۆژی سێشەممەی مەجلیسدا وێڕای ئاماژە بە ڕەقەمی ٢٤ میلیۆن كەس گوتی ئەم ڕەقەمە ڕاست نییەو، دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی ڕازی نییە كە یارانەی ئەم 7 میلیۆن كەسەش ببڕدرێ، بهڵام لهسهر بڕیاری مهجلیس ئهوهیان کردوه.
شایانی باسه مەجلیس ڕۆژی سێشەممە بڕیاری دا كە یارانەی ئەندامانی هەیئەتی زانستیی زانكۆكانو كارمەندانی دەوڵەت كە ساڵانە داهاتەكانیان لە سەرووی ٣٥ میلیۆن تمەنە، دەبڕێ.