هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “شەهاب عەلیزادە” لەلایەن هێزە سەرکەتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەهاب (شوانە) عەلیزادە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، بەبێ بەڵگەی “قەزایی” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد کردووە و ناوبراو دووکانی کەرەستەی کۆنەفرۆشی ماشێنی هەیە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.